گواردیۆلا یەک ملیۆن یۆرۆ دەبەخشێتە کەمپینی دژ بە کۆرۆنا
هاوکاری دامەزراوەیەک دەکات
K24- هەولێر:
پیپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانجستەر سیتی، بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ بەخشییە کەمپینی دژ بە کۆرۆنا.
ئەو راهێنەرە پارەکەی داوەتە دامەزراوەیەک بەناوی ئانجێل سۆلێر تاوەکو ئامێری پزیشکی پێبکڕن.
ئەو دامەزراوەیە کەمپینێکی راگەیاندبوو و توانیبووی تەنها 33 هەزار یۆرۆ کۆبکاتەوە، بەڵام گواردیۆلا پارەیەکی زۆری پێشکەشکردن .
دامەزراوەکە بەناوی پزیشکێک ناونراوە کە خەڵکی شارۆچکەکەی گواردیۆلایە و لە ساڵی 1970 کۆچی دوایی کردووە.
Daily Mail