یه‌كه‌مین حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له بارسێلۆنا تۆمار كرا
بارسێلۆنا سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی كه‌ره‌نتینه كردوون
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له یانه‌ی بارسێلۆنا تۆمار كرا.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه له ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه رامۆن بلانا كه به‌رپرسی خزمه‌تگوزارییه پزیشكیه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنایه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه جۆزێپ ئانتۆنی به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی تیپی تۆپی ده‌ستی بارسێلۆناش به هه‌مان شێوه تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه.
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا بارسێلۆنا بڕیاریدا یاریزانه‌كانی كه‌ره‌نتین بكات و تاكو ئێستا هیچ یاریزانێكی یانه‌كه تووشی كۆرۆنا نه‌بوونه و ركابه‌رییه‌كانی لالیگاش هه‌ر به هۆی مه‌ترسی كۆرۆنا بۆ كاتێكی نادیار دواخراون.