ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و ترسناك له یانه‌ی فێنه‌رباهچه بڵاو ده‌بێته‌وه
دوێنێ ژماره‌ی تووشبووان 2 كه‌س بوون، ئه‌مڕۆ بوونه 8 كه‌س
ڤایرۆسی كۆرۆنا به خێرایی له نێو یانەی فەنەرباهچەی تورکیا بڵاو ده‌بێته‌وه و ژماره‌ی تووشبووه‌كان ده‌كاته هه‌شت كه‌س.
دوای ئەوەی کە دوێنێ ماڵپەری فەرمی یانەی فەنەرباهچەی تورکی بڵاویکردەوە پزیشکێک و یاریزانێکی یانەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەمڕۆ پشکنینی یاریزانەکانی تیپی باسکەی ئەو یانەیەش گەڕانەوە و شەش یاریزان پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بووە واتە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
عەلی کوچ سەرۆکی یانە تورکیەکە هەواڵەکەی پشت راست کردووەتەوە راشیگەیاندووە لە نێوان ئەو کەسانەی لە یانەکەیان تووشی کۆرۆنا بوونە، تەنها بەرێوەبەری کارگێری ئەو یانەیە لە نەخۆشخانە چاودێری دەکرێت، ئەوانی دیکە لە ماڵەکانیان چاودێری دەکرێن و هەروەها ناوبراو رەتیشی کردەوە کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا مووچەی یاریزانەکانیان کەم بکەنەوە.