به‌ناوبانگترین راهێنه‌ر له جیهان كۆچی دوایی كرد
به‌شداریی دوو مۆندیالی كردووه
به‌ناوبانگترین راهێنه‌ری مه‌كسیك له ته‌مه‌نی 103 ساڵی كۆچی دوایی كرد، پێشتریش وه‌ك راهێنه‌ر به‌شداریی له دوو مۆندیال كردووه.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی مه‌كسیك رایگه‌یاند ئیگناسیۆ تریلێسی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌یان له ته‌مه‌نی 103 ساڵی كۆچی دوایی كرد، كه به سه‌ركه‌وتووترین راهێنه‌ری یانه‌كانی مه‌كسیك داده‌نرێت و 15 نازناوی بردۆته‌وه، هه‌روه‌ها له 117 یاریی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیكی كردووه كه ژماره‌ی پێوانه‌ییه و له دوو جامی جیهانیش له ساڵانی 1962 و 1966 سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی كردووه.
تریلێس له كاروانی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كانی مه‌كسیك به‌شداری هه‌زار و هه‌شتا و یه‌ك یاریی كردووه كه ئه‌م راهێنه‌ره له مه‌كسیك له دۆن ناچۆ ناسراوه و له ساڵی 1916 له شاری گوادالاخارا له‌دایكبووه.

