زانیاری لەبارەی سێ تووشبووەكەی ئەمڕۆی ھەولێر ئاشكرا كرا
رەوشی تەندروستیان جێگیرە
K24 - ھەولێر
ئەو سێ كەسەی ئەمڕۆ لە ھەولێر وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشان كران، كەسوكاری تووشبووێكی دوێنێن.
سه‌رهه‌نگ جامباز، به‌رێوه‌به‌ری گشتی خۆپاراستنی ته‌ندروستی له شاری هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌ته‌دا بۆ كوردستان24دا ئاشكرای كرد، سێ تووشبووه نوێیه‌كه‌ی هه‌ولێر دانیشتووی گوندی گاینجن و هاوسه‌ر و دوو ئامۆزای تووشبووه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌و گونده‌ن.
لەبارەی رەوشی تەندروستی ئەو تووشبووانە سەرھەنگ جامباز گوتی "باری ته‌ندروستی سێ تووشبووهكە جێگیرە و ئێستاش له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان".
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (103) تووشبوو، لە ناویاندا (2) مردن هەیە و (27) نەخۆش بە تەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی دیكە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکیدان.