شارۆچكەی لەیلان كەرەنتینە كرا
دوو كەس وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون
K24 - كەركووك
پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند، شارۆچكەی لەیلان لە سنووری پارێزگای كەركووك كەرەنتینە كرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ پیاوێكی تەمەن 74 ساڵە لە شارۆچكەی لەیلان وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا.
بەگوێرەی زانیاری پەیامنێرمان، ئەو كەسە لە ئێران گەڕاوەتەوە و ئەمڕۆ پشكنین بۆ كەسوكارەكەشی كراوە و پشكنینەكان رەوانەی بەغدا كراوە.
پێشتر كەسێكی دیكە لە شارۆچكەی لەیلان بە ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوە و كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا لە كەركوو گەیشتە 11 كەس و لەنێویاندا حاڵەتێكی مردن ھەیە و 6 كەسیش بە تەواوی چاكبوونەتەوە.