خانمه ناوبژیوانێك له جهنگدایه له دژی له ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا
بهردهوام چاودێری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دهكات
ئیراگارتێز فێرناندێز، خانمە ناوبژیوانی ئیسپانی لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتەکەی چاودێری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسپانیا و وەستانی خولەکان، خانمە ناوبژیوان ئیراگارتێز فێرناندێز کە پیشەی سەرەکی پەرستیارییە، ئێستا لە شاری بلباو و لە نەخۆشخانەیەکی ئەم شارە چاودێری تەندروستی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.
فێرناندێزی 26 ساڵان نابژیوانی لالیگای خانمانە و پێشتریش چەند یارییەکی خولی پلەسێ و جامی شای ئیسپانیای بەڕێوەبردووە.
