په‌رله‌مانتارێكی ئێران: به‌شێك له سامانی بلۆك كراوی ئێران ئازاد ده‌كرێت
پێشتر به هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بلۆك كرابوو

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران، حشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه به ئاژانسی ئیسنای راگه‌یاند، به‌شێك له سامانی بلۆك كراوی ئێران له ده‌ره‌وه ئازاد كراوه.
پێشتریش پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئێران، رایگه‌یاندبوو، هه‌واڵی پێگه‌یشتووه، به‌شێك له‌و سامانه‌ی ئێران له ده‌ره‌وه به هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بلۆك كرابوو، ئازاد كراوه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و سامانه به‌كار ده‌هێرێت بۆ كڕینی پێداویستی پزیشكی به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.