له رۆژێكی وهك ئهمڕۆ ئهستێرهیهكی كورد به كارهساتێكی دڵتهزێن ماڵئاوایی له ژیان كرد
لهبهر خۆشهویستی و وهفای بۆ كوردایهتی گرێبهستی یانهی زهورا و وهحدانی ئوردنی ڕهتكردووهتهوه
ئامادەکردنی: مەسعوود حەسەن
لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ ئەستێرەیهكی تۆپی پێی كورد بە کارەساتێکی دڵههژێن ماڵئاوایی له ژیان کرد كه پێشتر گرێبهستی یانهكان زهورا و وهحداتی ئوردنی ڕهتكردووهتهوه.
ئەمڕۆ ١٥ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کۆچی دوایی دکتۆر شاخەوان مەجید ئەستێرەی تۆپی پێی ھەشتاکانی شاری ھەولێر، کە لە ڕۆژێكی وهك ئهمڕۆ گیانی لهدهست دا.
شاخهوان مهجید لە 1/10/1962 لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لەدایک بووە، ھەر لە منداڵییەوە ئاشنای تۆپی پێ بووە، لە ھەردوو تیپی میللی (پهژارە و تەحریر) دەستی بەیاریکردن کردووە.
لە ساڵی ١٩٨٠ بەھۆی ئاستبەرزییەوە بانگھێشتی ھەڵبژاردەی یانەی وەرزشیی ھەولێر کراوە، ئینجا لە ساڵی ١٩٨٢ وەک کاپتنی ھەڵبژاردەی یانەی وەرزشیی ھەولێر بەشداریی لە پاڵەوانیەتی کۆماری کردووە لە شاری تکریت، ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و سەرنجی راھێنەرانی ئەوکاتی بۆ لای خۆی راکێشاوە، ئەمە وای لە یانەی زەورا کرد بۆندی پێشکەش بکات بەڵام لەبەر وەفا و خۆشەویستی بۆ ھەڵبژاردەی یانەی ھەولێر بە داواکەی یانەی زەورا رازی نەبووە، ناوبراو تا ساڵی ١٩٩٢ وەک یاریزان و کاپتنی یانەی ھەولێر بەردەوام بوو، پاشان بووە یاریدەدەری عەبد کازم راھێنەری ئەوکاتی یانەی ھەولێر.
لە ساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ یاریزان کامەران محەمەد یاریزانی تۆپی پێی ناسراوی شاری ھەولێر بانگھێشتی ھەڵبژاردەی لاوانی عێراق کران، بەڵام ھەردووکیان بەردەوام نەبوون و گەڕانەوە، ساڵی ١٩٨٤ گرێبەستی لە یانەی وهحداتی ئوردنی بەدەست گەیشت جارێکی تر ئەویشی رەت کردەوە.
لە ساڵی ١٩٨٧ پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی زانکۆی موسڵ لە کۆلێژی پەروەدەی وەرزشیی بەدەستھێنا و بووە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس، لە ساڵی ١٩٩٣ لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی سەلاحەدین درێژەی بە ئەرکی مامۆستایەتی داوە و پاشان بووەتە بەرپرسی بەشی وەرزش.
ناوبراو بڕوانامەی ماستەری لە ساڵی ١٩٩٨ و ھەروەھا بڕوانامەی دکتۆرای لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٠٣ بەدەستھێناوە، لەسەر پێشنیازی ئەو قوتابخانەی تۆپی پێی لاوان و تازەپێگەیشتووان لە یانەی ھەولێر کرایەوە.
لە رۆژێكی وهك ئهمڕۆ له رێکەوتی 27/3/2005 له نێو ماڵهكهی خۆی بهر تەزووی کارەبا دەکەوێت و ماڵئاوایی یەکجارەکی دەکات.
سەرچاوە: کتێبی ژیاننامهی وەرزشوانی کۆچکردوو دکتۆر شاخەوان لە نووسین و ئامادەکردنی دکتۆر تەحسین شێروانی 2006






.jpg)
.jpg)
.jpg)