باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی كهیۆ جگه‌رخوین ده‌كات
له ستۆكهۆڵم گیانی له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی كهیۆ جگه‌رخوین، كوڕی جگه‌رخوین، شاعیری ناوداری كورد له وڵاتی سوید گیانی له‌ده‌ستدا، باره‌گای بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ناوبراو كرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌ی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی كهیۆ جگه‌رخوین:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (كەیۆ جگەرخوێن) كوڕی (جگەرخوێن)ـی شاعێری ناوداری كوردمان پێ گەییشت، كە لە وڵاتی سوید بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە.
سەرەخۆشیی و هاوسۆزیی خۆمان بۆ خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو كەیۆ جگەرخوێن ڕادەگەیێنین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكاریین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
H.B