كریستیانۆ دیسان هاوكاری نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شاری مادێرا: كریستیانۆ رۆژانه‌ له‌گه‌ڵمان له‌سه‌رهێڵه‌

کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ جارێکی دیکە هاوکارییەکانی گەیاندە کەرتی تەندروستی وڵاتەکەی.

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە رێگەی خۆرخێ مێندێز بەرێوەبەری کارەکانییەوە هاوکاری دارایی کەرتی تەندروستی وڵاتەکەی کرد بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوێنێ جارێکی دیکە دۆن بریاریدا کە هاوکاری تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە بکات و پێنج ئامێری هەناسەی دەستکردی بۆ نەخۆشخانەی شاری مادێرای وڵاتەکەی دابین کرد.

لەمبارەیەوە پێدرۆ رامۆس بەرێوەبەری تەندروستی شاری مادێرای پۆرتوگاڵ هەواڵەکەی پشت راستکردەوە و  رایگەیاند کە رۆناڵدۆ رۆژانە لەگەڵ ئەوان لەسەر هێڵە و هاوکاری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی بڕیاری دا نزیكه‌ی 4 ملیۆن یۆرۆ له‌ مووچه‌ی ساڵانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌سه‌ر كارمه‌ندانی یانه‌ی یوڤی دابه‌ش بكات كه‌ ئێستا یانه‌كه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی قورس بووه‌ته‌وه‌.