خه‌لیفان.. كه‌سێك براكه‌ی خۆی كوشت و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون
یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر كرا
K24- خه‌لیفان:
له گوندی كه‌له‌كینی سه‌ر به شاره‌دێی خه‌لیفان، له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی شه‌ڕ له نێوان دوو برا روویدا و به‌و هۆیه‌وه یه‌كێكیان براكه‌ی خۆی كوشت و دووی دیكه‌ش بریندار بوون، كه یه‌كێك له برینداره‌كان راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراقه.
له‌م باره‌یه‌وه شه‌ماڵ دێواری، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، له گوندی كه‌له‌كینی سه‌ر به شاره‌دێی خه‌لیفان به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی شه‌ڕ له نێوان دوو برا روویدا و یه‌كێكیان ئه‌وی دیكه‌ی كوشت و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاشكراشی كرد، ته‌رمی كوژراوه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی داد كراوه و برینداره‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، یه‌كێك له برینداره‌كان تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌یه و به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و رووداوه كراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به برینداری دووه‌میش ئاشكرایكرد، دووه‌م برینداری ئه‌و رووداوه، كه راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراقه، هیچ په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی نێوان دوو براكه‌وه نه‌بووه و ته‌نیا هه‌وڵیداوه نێوه‌ندگیری له نێوانیان بكات، به‌ڵام له‌كاتی ته‌قه‌ی یه‌كێك له دوو براكان ئه‌ویش برینداربووه و ئێستا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
H.B