كریستیانۆ له قورسترین قه‌یرانی جیهان ئۆتۆمبێلێكی گرانبه‌های كڕی
كریستیانۆ ئۆتۆمبێلێك به 8.5 ملیۆن پاوه‌ند ده‌كڕێت
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس ئۆتۆمبێلێكی گرانبه‌ها ده‌كڕێت، له كاتێكدا جیهان به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له قه‌یرانێكی دارایی مه‌ترسیدایه.
پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا به پشتبه‌ستن به راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ پاره‌ی پێشه‌كی داوه بۆ كڕینی ئۆتۆمبێلی بوگاتی، به‌ڵام ساڵی داهاتوو ده‌گاته ده‌ستی.
پێگه‌ی فه‌رمی بوگاتی وه‌سفی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌ی بوگاتی كردووه و رایگه‌یاندووه ئه‌مجۆره نوێیه‌یان له ڕووی شێوه و خێرایی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ته‌واو له مۆدێله‌كانی دیكه جیاوازتره و له ئێستادا كۆمپانیا سه‌رقاڵی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی بوگاتییه كه بۆ ئه‌مساڵ ته‌نیا 10 دانه‌ی لێ دروست ده‌كرێت و له ماوه 2.6 چركه ده‌گاته 0.62 میل له كاتژمێرێكدا، به‌رزترین خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 236 میل له كاتژمێرێكدا.
پێشتر كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ماوه‌ی ئه‌و 9 ساڵه‌ی له یانه‌ی ریال مه‌دریدی به‌سه‌ربردووه دووجاری دیكه ئۆتۆمبێلی بوگاتی كڕیوه.
هه‌واڵی كڕینی ئه‌و ئۆتۆمبێله گرانبه‌هایه‌ی كریستیانۆ به‌خێرایی له میدیاكان بڵاوكرایه‌وه و سه‌نی بریتانیا نووسیویه‌تی: كریستیانۆ له نێو كه‌ره‌نتینه‌ی ماڵیش خه‌ریكی مامه‌ڵه‌ی گرانبه‌هاترین ئۆتۆمبێلی جیهانه.


