مەسەدە داوای ئازادکردنی تەواوی زیندانییەکان لە سووریا دەکات
"چارەنووسی بێسەرشوێن کراوان ئاشكرا بكرێت"
K24 - ھەولێر
ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا داوای ئازادکردنی زیندانییەکان و چارەنووسی بێسەرشوێن کراوان دەکات.
مەسەدە، لە راگەیاندراوێکدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، هەوڵەکانیان بۆ ئازادکردنی تەواوی زیندانییەکانی لە سووریا بخەنەگەڕ و چارەنووسی بێسەرشوێن کراوانیش ئاشکرا بکرێت.
ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات راشیگەیاند، ئازادکردنی زیندانییەکان بۆ پاراستنیانە لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها هۆکارێکیشە بۆ چارەسەری سیاسیانەی کێشەکانی سووریا و گەڕاندنەوەی متمانە لە نێوان سوورییەکان.