یاریگای مانچێستەر سیتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا تەرخان دەکرێت
یاریگای مانچێستەر سیتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا تەرخان دەکرێت
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بڕیاری دا بەشێکی یاریگای ئیتیحاد بخاتە خزمەتی دەستەی خزمەتگوازاری تەندروستی بەریتانیا بۆ ئەوەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سوودی لێوەربگرن.
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بڕیاری داوە هۆڵەکانی یانەکەی بخاتە خزمەتی دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی بەریتانیا بۆ ئەوەی لەوێ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی کارەکانیان لێ ئەنجام بدەن و خولەکانیان لێ بکەنەوە، کە پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی بەریتانیا بەشێکی یاریگای ئیتیحاد کە تایبەتە بە مانچێستەر سیتی وەربگرێت.
تاکو ئێستا زیاتر لە 17 هەزار کەس لە بەریتانیا تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە هەزار کەسیش گیانیان لەدەست داوە.