هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌مترین تووشبوو و زۆرترین چاكبوونه‌وه‌ی هه‌یه
كۆرۆنا له ماوه‌ی 11 رۆژدا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چوار ئه‌وه‌نده ته‌شه‌نه‌ی كردووه
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین له دیسه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو ده‌ركه‌وت. هه‌ر زوو ئه‌م ڤایرۆسه به جیهاندا بڵاوبوه‌وه و گه‌یشته وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئێران پشكی شێری به‌ركه‌تووه و تا ئێستا 38 هه‌زار و 309 تووشبووی لێ تۆماركراوه و 2 هه‌زار و 640 كه‌سیش به‌و ڤایرۆسه گیانیان له ده‌ست داوه و 12 هه‌زار و 391 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
به پێی به‌دواداچوونێكی كوردستان24 له ماوه‌ی 11 رۆژی رابردوو له 19 وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ 4 ئه‌وه‌ندی زیادی كردووه كه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
رۆژی 18/3/2020 ژماره‌ی تووشبووان له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نها 18 هه‌زار و 433 كه‌س بوو و 5 هه‌زار و 630 كه‌سیش چاكبوونه‌وه و هه‌زار و 12 كه‌سیش مردبوون، به‌ڵام به پێی دواین ئاماری ڤایرۆسی كۆرۆنا له 19 وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌پێی نوێترین ئاماری جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له رۆژی 29/3/2020 ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌یشته 72 هه‌زار و 828 كه‌س و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی چاكبوونه‌ته‌وه 13 هه‌زار و 336 كه‌سی تێپه‌ڕاند و ژماره‌ی مردووانیش گه‌یشته 2 هه‌زار و 916 كه‌س و له ماوه‌ی 11 رۆژی رابردوو ڤایرۆسی كۆرۆنا 4 ئه‌وه‌نده‌ی زیادی كردووه.
به‌پێی نوێترین ریزبه‌ندی وڵاتانی تووشبووی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نها وڵاتی یه‌مه‌نه هیچ حاڵه‌تێكی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی لێ تۆمار نه‌كراوه. هه‌روه‌ها ئێران له ریزبه‌ندی یه‌كه‌م وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دێت و شه‌شه‌مین وڵاتیشه له ریزبه‌ندی جیهانی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا. سوریاش كه‌مترین تووشبووی لێ تۆمار كراوه كه ته‌نها 9 تووشبووه.
هه‌رێمی كوردستانیش به پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 128 حاڵه‌تی تووشبووی كۆرۆنای نوێ تۆمار كراوه و 55 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه و 2 كه‌سیش مردوون.
به‌پێی ئاماره‌كان و رێنماییه‌كانی حكومه‌تی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و تووندتر رێنماییه‌كانی خۆپاراستنی له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ جێبه‌جێكرد، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی زیاتر په‌ره نه‌ستێنێت.
به‌پێی نوێترین ئاماری جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له رۆژی 29/3/2020 كاتژمێر 10:30 ئێواره به كاتی هه‌ولێر ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان گه‌یشته 711 هه‌زار و 783 كه‌س و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌ش 157 هه‌زار و 70 كه‌سی تێپه‌ڕاند و ژماره‌ی مردووانیش گه‌یشته 33 هه‌زار و 635 كه‌س و زیاتر له 202 وڵات و هه‌رێمی گرتووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتی جیهان.
ئاماده‌كردنی: دانا سۆفی