سامان به‌رزنجی: پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندوتۆڵ‌تر بكرێت
هەڵسەنگاندنەکان وا دەخوازێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. سامان به‌رزنجی رایگه‌یاند، هەموو هەڵسەنگاندنەکان وا دەخوازێت رێککارەکان توندوتۆڵ و زیاتر بکرێت بۆ نەهێشتنی تەشەنەکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.
وه‌زیری ته‌ندروستی وێڕای سوپاسكردنی هاووڵاتیانیش بۆ ئارامی و مانه‌وه‌یان له ماڵه‌وه و سوپاسكردنی هەموو لایەنە پەیوەندارەکان، گوتیشی: تکایە با تەندروستی هاووڵاتیان لەپێش هەر کارێکی تر بێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، بە پابەندبوونمان بە مانەوە لە ماڵ و دوورکەوتنەوە لە بەرککەوتنی یەکتر کوردستانی خۆشەویست لە کارەسات دەپارێزین.