وه‌زاره‌تی ناوخۆ: هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌دراوه
هیچ بڕیارێك له باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌دراوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكی ره‌سمیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، رایگه‌یاند، گشت ئه‌و ده‌نگ و هه‌واڵانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، كه له كه‌ناڵه جیاجیاكان و سایته‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تا 14ی نیسانی 2020.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ناوخۆ راشیگه‌یاند، پێویسته له‌سه‌ر گشت میدیاكان پابه‌ند بن به سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌ك پشت به‌ستن به هه‌واڵ و ده‌نگۆی پێشبینی كرا‌و.
له به‌شێكی دیكه‌یدا هاتووه: ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، كه درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تا ئێستا هیچ بڕیارێكی له‌سه‌ر نه‌دراوه و هه‌ر كاتێك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاگاداری كردینه‌وه به پێویستی درێژكردنه‌وه یان درێژنه‌كردنه‌وه ئه‌و كاته بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه: هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه داواكارین له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستان، كه پابه‌ند بن به بڕیار و رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانه و ئه‌م رێنمایی و بڕیارانه‌ی حكومه‌ت ئاسایشی ته‌ندروستی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزێت.
