ئاگاداربن.. كۆرۆنا زیاتر دژی پیاوانه
سه‌رچاوه زانستییه‌كان باس له زیانه لاوه‌كییه‌كانیش ده‌كه‌ن
K24 - مينيسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
دۆخی پیاوان خراپتره له ژنان بۆ تووشبوون به كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID-19) به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه ده‌ست سه‌نته‌ری خۆپاراستن و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مریكا، كه‌وتوون.
رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس تایمز له‌راپۆرتێكدا رۆژی 21ی ئادار بڵاویكردۆته‌وه كه ژنان خۆشبه‌ختترن له پیاوان چونكه كه‌متر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن.
د. دیبۆرا بێركس به‌رێوه‌به‌ری تیمی كاركردنی كۆڤید 19 له كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌و راپۆرتانه‌داوه كه له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كاندا ژنان كه‌متر تووشی كۆرۆنا بوون و پیاوانیش زیاتر مردوون له ژنان كه (بێركس) ئه‌مه‌ی به "ئاراسته‌ی نائارامی" له‌قه‌ڵه‌مداوه.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئیتاڵیا هه‌فته‌ی پێشوو ئامارێكیان بۆ رۆژنامه‌ی زه نیو یۆرك تایمز خسته‌ڕوو كه له‌ماوه‌ی 21ی شوبات و 12ی ئادار له نێو 13 هه‌زار و 882 حاڵه‌تی تووشبوو به كۆڤید ناینتین، 803 كه‌سیان مردوون. 58%ی تووشبوه‌كان پیاوانن. له نێو مردووانیشدا 72%ی پیاوانن.
هه‌روه‌ها له‌نێو كارمه‌ندانی ته‌ندروستیشدا، كارمه‌نده پیاوه‌كان زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه هه‌یه و 75% ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی مردوون كارمه‌ندی پیاو بوون و زۆربه‌شیان نه‌خۆشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییان له‌گه‌ڵ بووه.
به‌شی زۆری ده‌رخه‌ری ئه‌م راستییه‌ش (پیاوان زیاتر ئه‌مرن به ڤایرۆسه‌كه) له چین ده‌ركه‌وت كه سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كه بوو. كۆرۆنا ڤایرۆس گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان و ئه‌توانن ببنه هۆی زیانگه‌یاندن به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی "سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2" له‌شاری وۆهان-ی چین، تا رۆژی 22ی ئادار له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا 311 هه‌زار و 350 كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و 13 هه‌زار و 100 كه‌سیش مردوون.
به‌پێی تێكرای ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له چین كراون له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2019 تا شوباتی 2020، 60%ی ئه‌وانه‌ی تووشبوون پیاوان. به‌دیاریكراویش له 11 ی شوبات كاتێك ژماره‌ی تووشبووان 44 هه‌زار 660 كه‌س بووه. به‌پێی سه‌نته‌ری چین بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان كه ئاماره‌كه‌ی داوه به رۆژنامه‌ی ساوس چاینه مۆرنین پۆست،رێژه‌ی مردن له‌نێو پیاوان 65% بووه.
هه‌تا رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو كه له ته‌مه‌نی 1-16 ساڵیش-دا هه‌مان تێبینی كراوه. له راپۆرته‌كه‌دا 171 منداڵ و هه‌رزه‌كار وه‌رگیراوه كه چاره‌سه‌ریان بۆكراوه له نه‌خۆشخانه‌ی ووهان، ده‌ركه‌وتووه 61%یان نێر بوون.
هه‌روه‌ها ئه‌م رێژه‌یه‌ش له كۆریای باشوور به‌هه‌مان شێوه ده‌ركه‌وتووه و 62%ی پیاوان تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون. بۆ مردنیش به‌هه‌مان شێوه رێژه‌ی مردنی پیاوان زۆر زیاتره و 89%ی ئه‌وانه‌ی به كۆرۆنا ڤایرۆس مردوون له كۆریا پیاوانن.