وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی هه‌ستیار له باره‌ی كۆرۆنا
پزیشكان و توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رۆژی 18ی ئادار كۆمه‌ڵێك پرسیاری له‌نێو رۆژنامه‌نووسه‌كانیدا له باره‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس كۆكردۆته‌وه و دواتر ئاراسته‌ی چه‌ند پزیشك و پسۆرێكی پزیشكی كردووه و وه‌ڵام و پرسیاره‌كانی له دوو لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كه‌دا خستۆته‌ڕوو.
ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستان و خوێنه‌ری كورد باش بێت لێره‌دا ده‌یخه‌ینه‌ڕوو.
* ئایا ئه‌م ڤایرۆسه هه‌تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌بێت له‌سه‌رمان، ئایا ده‌بێت به به‌شێك له ژینگه‌كه‌مان به هه‌میشه‌یی یان رێڕه‌وه‌كه‌ی خۆی ده‌گۆرێت و به‌ته‌واوی ونده‌بێت؟
- زۆربه‌ی پێشبینییكاران دوودڵن له‌مه (به‌ئاشكرایی ناڵێن) كه چی رووده‌دات. ئامێش ئادالجا توێژه‌ری دیاری سه‌نته‌ری جۆنز هۆبكنز بۆ ئاسایشی ته‌ندروستی ده‌ڵێت: "بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له قۆناغی سه‌ره‌تاییدایه. ئاشكراش نییه له‌و قۆناغه‌دا چه‌ند تووشده‌بێت به كۆرۆنا و هه‌تا ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌یی و خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی نازانرێت. ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌رزی نییه وه‌ك ئه‌نفلۆنزا. وێرای ئه‌وه‌ی كه‌متر له‌كۆتایی وه‌رزی به‌هار و هاویندا بڵاوده‌بێته‌وه. به‌ڵام ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی له ئه‌نفلۆنزا زیاتره.
هه‌روه‌ها گریگۆری پۆڵه‌ند به‌رێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه‌ی ڤاكسین له مایۆ كلینیك له ویلایه‌تی مینیسۆتا- ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "سولاله‌ی جیاوازی ڤایرۆسی كۆرۆنا – سارس 1 كه له‌سه‌ره‌تای مانگی 11ی 2002 سه‌ریهه‌ڵدا و له هاوینی 2003 كۆتایی هات، هه‌رچه‌نده سولاله‌یه‌كی دیكه‌ی به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس – مێرس، سه‌ریهه‌ڵدا به‌ڵام ته‌مه‌نی زۆر كورت بوو. سه‌باره‌ت به كۆرۆنا ڤایرۆس سارس-2 (COVID-19) له هه‌ندێك ناوچه سه‌ریهه‌ڵداوه كه گه‌رمه، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نییه، یان كه‌سی نه‌كوشتووه، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له دۆخی گه‌رمدا مانه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته".
* حه‌ز ده‌كه‌م بزانم چۆن خواردنم ده‌ستبكه‌وێت، خواردن و ئاو و شله‌مه‌نی ئه‌گه‌ر خۆم خسته‌نا كه‌ره‌نتین-ه‌وه. تا چه‌ند وابمێنمه‌وه، هه‌فته‌یه‌ك، دوو هه‌فته، مانگێك، چه‌ند؟
- ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌تداوه خۆت وا لێبكه‌یت یان پزیشك رایسپاردوویت. پێویسته له ماڵه‌وه ئارام بگریت بۆ ماوه‌ی 14 رۆژی به‌رده‌وام نه‌چیته ده‌ره‌وه. هه‌رچه‌نده پێویسته هه‌موو كه‌سێك به‌شی دوو هه‌فته خۆراكی له‌ماڵه‌وه دانابێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شت نه‌كردبوو هیچ دوودڵ مه‌به بزانه هاوڕێكه‌ت هاوكاریت ئه‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌ویش ده‌ستگیر نه‌بوو له‌رێگه‌ی دیلیڤه‌ری داوای پێداویستییه‌كان بكه به یه‌كجار نه‌ك هه‌ر رۆژه‌ی پارچه‌یه‌ك داواكه‌یت.
* ئایا كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID-19) په‌تایه‌كی قورستره له ئه‌نفلۆنزا یان نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی ته‌ندروستی؟
- كۆرۆنا ڤایرۆس كوشنده‌تر و توندتره له هه‌موویان. پێوانه‌یه‌ك كه به‌كاردێت به‌پێی پسپۆرانی ته‌ندروستی بریتییه له (R0 - ئاشكرا). (R0) بریتییه له پێوانه‌ی ژماره‌ی كه‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشییه‌كه. ولیام شافنر مامۆستای به‌شی نه‌خۆشییه درمییه‌كان له سه‌نته‌ری پزیشكی زانكۆی ڤاندربێلت له له تێنسی ده‌ڵێت: "R0ی كۆرۆنا ڤایرۆس 2.6 زیاتره"، به‌ڵام به‌پێی دكتۆر گریگۆری پۆله‌ند به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه‌ی ڤاكسین له مایۆ كلینیك، R0ی ئه‌نفلۆنزا به 1.2 داده‌نێت.
* تا چه‌ند مه‌له‌وانگه و گه‌رماوه‌كان مه‌ترسیان هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه؟
- تائێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه ڤایرۆسه‌كه له گه‌رماو و مه‌له‌وانگه‌كانه‌وه بۆ مرۆڤ گوازرابێته‌وه. به‌پێی سه‌نته‌ری خۆپاراستن و كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان، پاككه‌ره‌وه و شوشتنی گه‌رماو و به‌كارهێنانی كلۆر و برۆم بۆ مه‌له‌وانگه‌كان ئه‌توانێت ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نابه‌رێت.
* ئایا ڤاكسینی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی رێگریی و هاوكاری نه‌خۆش ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری كۆرۆنا ڤایرۆس؟
- به‌كارهێنانی هه‌موو چاره‌سه‌رێك ئه‌بێت له ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆر‌دا بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڤاكسین و چاره‌سه‌ری ته‌نگه‌نه‌فه‌سی نابێته هۆی رێگری یاخود كه‌مكردنه‌وه‌ی ترسی تووشبوون به كۆرۆنا ڤایرۆس به‌ڵام ئه‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ترسی تووشبوون به هه‌وكردنی سییه‌كان به به‌كتریا، به‌پێی سه‌نته‌ری زانكۆی ڤێرجینیای پزیشكی.
* ئایا سه‌لامه‌ته خواردن له رێستورانته‌كان وه‌رگرین بۆ ماڵه‌وه؟
- ترسناكه ئه‌گه‌ر خواردن یان سه‌وزه و میوه داواكه‌یت و كه‌سێك بۆت بگوازێته‌وه تووشبوبێت به ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌مه‌رجێك كۆكیبێت یان پژمیبێت به‌سه‌ر خۆراكه‌كه. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌وا ئه‌گه‌ری كه‌مه به‌و پاكه‌ت و كه‌لوپه‌لانه‌وه بمێنێته‌وه كه خواردنی تێدا ده‌گوازنه‌وه. هه‌ربۆیه ترسێكی ئه‌وتۆ به‌دینه‌كراوه له‌لای پسپۆران له باره‌ی خواردنی لێنراوه. ئه‌م ئه‌زموونه‌ش له‌شاری ووهان-ی كه‌رتی هوبه‌ی وه‌رگیراوه كه له‌كاتی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ، 98%ی خه‌ڵك داوای خواردنی لێنراو و سه‌وزه و میوه‌یان ده‌كرد. هه‌ربۆیه ده‌ركه‌وتووه كه داواكردن زۆر سه‌لامه‌تتره له چوونی خۆت بۆ بازاڕ، چونكه له‌كاتی چوون بۆ سوپه‌ر ماركێت به‌ركه‌وتنت له‌گه‌ڵ زۆر كه‌سدا ده‌بێت.
* كه‌سێك له نووسینگه‌كه‌م دیاریكراوه كه كۆرۆنای هه‌یه، ئایا منیش پێویستم به كه‌ره‌نتین هه‌یه؟ یان من بچمه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌م؟
- پرۆفیسۆر ئه‌نگێلا كۆرنیل مامۆستای مه‌یدانی كۆلێژی یاسا و به‌ڕێوه‌به‌ری نۆڕینگه‌ی یاسای كاركردنی قوتابخانه‌كان ده‌ڵێت: پێویسته كاتێك هاوڕێی كاره‌كه‌ت له‌به‌رامبه‌رت ده‌وه‌ستێت پێی بڵێی لانی كه‌م سێ مه‌تر له دووری من بوه‌سته، هه‌رچه‌نده ئه‌مه له یاسای كاركردندا جیاكارییه، به‌ڵام بۆ ئه‌م قۆناغه پێویسته. تۆ ئه‌گه‌ر زۆر پێویست بوو ئه‌توانی بچیته‌وه بۆ كاركردن، به‌ڵام نه‌چیته كۆبوونه‌وه، چونكه دڵنیا نیت تووش بوویت. له‌جێگه‌كه‌ی خۆت به ماسك و ده‌ستكێشه‌وه كاره‌كه‌ت بكه‌و به‌هه‌موو كه‌س بڵێ لێم نزیك مه‌كه‌ونه‌وه.
كۆرۆنا ڤایرۆس گرووپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان و ده‌توانن ببنه هۆی زیانگه‌یاندن به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، له ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆس "سارس"ی ئاساییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه كه بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م ڤایرۆسه به به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی "سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2" له‌شاری ووهانی كه‌رتی هوبه‌ی وڵاتی چین. سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه وڵاتی چین-ه. تا رۆژی 19ی ئادار له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا 222 هه‌زار و 307 كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و 8 هه‌زار و 983 كه‌سیش مردوون.