پیرلۆ: بارسێلۆنا چاوه‌ڕێی من ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببمه‌ راهێنه‌ریان

پیرلۆ: به‌ڵێ من بیرۆكه‌ی زۆرم بۆ راهێنه‌رایه‌تی هه‌یه‌ و ده‌بمه‌ راهێنه‌رێكی باش

ئاندرێ پیرلۆ، سووپه‌رستاری پێشووی یانه‌ی یوڤێنتۆس له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ ئینستاگرام وه‌ڵامی پرسیارێك ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت: پلانی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ ده‌ست به‌ كاری راهێنه‌رایه‌تی بكه‌م.

پیرلۆی ته‌مه‌ن 40 ساڵ، نووسیویه‌تی: هێشتا هیچ ئۆفه‌رێكم پێ نه‌گه‌یشتووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشكه‌شم بكرێت دڵنیام له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا ئۆفه‌رم بۆ دێت.

پیرلۆ یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ ده‌شڵێت: له‌ راستیدا بارسێلۆنا چاوه‌ڕێی من ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببمه‌ راهێنه‌ریان، به‌ڵام جارێ چاوه‌ڕێی ره‌خساندنی ده‌رفه‌ته‌كان ده‌كه‌م و نامه‌وێت له‌ده‌ستیان بده‌م.

پیرلۆ گوتیشی: دڵنیام ده‌توانم ببمه‌ راهێنه‌رێكی باش، زۆر بیرۆكه‌ی باشم له‌ مێشك دا هه‌یه‌‌ و زۆرشت له‌ ئانتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا و یوڤێنتۆس فێربووم، چونكه‌ ئه‌و باشترین راهێنه‌ره‌ له‌ كاروانی وه‌رزش من، بۆیه‌ كاتێك ئه‌و راهێنه‌ره‌ ده‌بینم، له‌ دڵه‌وه‌ به‌خۆم ده‌ڵێت پیرلۆ پێوه‌یسته‌ ببییه‌ كۆنتی.

ئاندری پیرلۆ، یه‌كێكه‌ له‌ ڕه‌مزه‌كانی مێژووی تۆپی پێی ئیتاڵیا، به‌ باشترین مایسترۆی ناوه‌راستی ئیتاڵیا داده‌نرێت، له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی 17 نازناوی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی میلان، یوڤێنتۆس و بریشیا بردووه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش نازناوی مۆندیالی 2006ـی له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا به‌ده‌ستهێناوه‌، دوایینجار له‌ 2017 یاری بۆ یانه‌ی نیویۆركی ئه‌مریكا كرد و وازهێنانی له‌ تۆپی پێ راگه‌یاند.