مۆرینهۆ باشترین 11 یاریزان هه‌ڵده‌بژێرێت كه راهێنانی پێكردوون
هیچ یاریزانێكی تۆتێنهام و مانچێسته‌ر یونایتدی تێدا نییه
خۆزێ مۆرینهۆ راهێنه‌ری پورتوگالی یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزی باشترین پێكهاته‌ی نموونه‌یی كاروانی راهێنه‌رایه‌تی خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات، هیچ یاریزانێكی تۆتێنهام و مانچێسته‌ر یونایتد بۆ پێكهاته‌كه‌ی هه‌ڵنابژێرێت.
خۆزێ مۆرینهۆ پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌ی سپۆرتینگ لسبۆنا ده‌ستی به راهێنه‌رایه‌تی كرد، پاشان له‌گه‌ڵ یانه‌ی پۆرتۆ نازناوی چامپیۆنزلیگی برده‌وه، دواتر روویكرده چێڵسی و دووجار نازناوی پرێمه‌رلیگی به‌ده‌ستهێنا، پاشان له 2010 له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلان نازناوی سیانه‌ی به‌ده‌ستهێنا، پاشان بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ بووه راهێنه‌ری ریال مه‌درید، دواتر گه‌ڕایه‌وه چێڵسی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، دواجار بووه راهێنه‌ری تۆتێنهام بۆ ئه‌م وه‌رزه.
خۆزێ مۆرینهۆ له نێو سه‌رجه‌م ئه‌و یانانه‌ی كاری راهێنه‌رایه‌تی كردووه باشترین 11 یاریزان وه‌ك پێكهاته‌ی نموونه‌یی كاروانی راهێنه‌رایه‌تی خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات.
گۆڵپارێز: پێته‌ر چیك (چێڵسی)
به‌رگریكاران: خاڤێر زانیتی (ئینته‌ر میلان)، جۆن تێری (چێڵسی)، ریكاردۆ كارڤالیۆ (چێڵسی ـ ریال مه‌درید).
ناوه‌راستكاران: كلود ماكالیلی (چێڵسی)، مه‌سعوود ئۆزیل (ریال مه‌درید)، فرانك لامپارد (چێڵسی).
هێرشبه‌ران: كریستیانۆ رۆناڵدۆ (ریال مه‌درید)، ئیدین هازارد (چێڵسی)، دیدییه درۆگبا (چێڵسی).
