لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم 320 قوتابی لە قوبرس گەڕێندرانەوە
لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەڕانەوە
K24- هەولێر:
300 قوتابی لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان كە بەهۆی وەستانی گەشتی ئاسمانی و رێكارەكانی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە لە قوبرس گیریان خواردبوو، له رێگهی فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی ههولێرهوه گهڕێندرانهوه هەرێمی كوردستان.
جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له كۆنفراسێكی رۆژنامهوانیدا دووپاتی كردەوە؛ قوتابییە گیرخواردووەکان لە قوبرس لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی گەڕێندرانەوە و زانیاری زیاتریشی لهو بارهوه خستهڕوو.
راشیگەیاند، هەموو قوتابییەکان کورد نین، حکومەت بەبێ جیاوازی هەموو قوتابییەکانی گەڕاندووەتەوە.
H.B