پێپی رێینا: تكایه به ئاسانی بیر له ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌كه‌نه‌وه خه‌ریك بوو بمكوژێت
پێیوایه هه‌موو ئه‌وانه به ئاسانی بیر له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌نه‌وه به قورسی باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن
پێپی ڕێنیا گۆڵپارێزی یانه‌ی ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزی له لێدوانێكدا باس له مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات، ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی به ئاسانی له‌م ڤایرۆسه بڕوانێت به قورسی باجه‌كه‌ی ده‌دات.
پێپی ڕێنیای ته‌مه‌ن 37 ساڵان كه به‌شێوه‌ی خواستن له یانه‌ی میلانه‌وه روویكردووه‌ته ئه‌ستۆن ڤیلا، هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
پێپی ڕێنیا له نوێترین لێدوانی‌دا بۆ رۆژنامه‌ی كۆرێری دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سه‌خترین رۆژه‌كانی ژیانی ئه‌و كاته بووه كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
پێپی ڕێنیا كه پێشتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا مۆندیالی 2010ـی بردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: كاتێك نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنام تێدا ده‌ركه‌وت زۆر ترسام، چونكه هه‌رگیز به‌مجۆره نه‌خۆش نه‌كه‌وتبووم، سه‌رم ده‌سووڕا و ئازارێكی زۆرم هه‌بوو، هه‌موو جه‌سته‌م گه‌رم دا هات، هه‌ناسه‌م گیرا، به 25 چركه جارێك هه‌ناسه‌م ده‌دا، خه‌ریك بوو دڵم بوه‌ستێت و بمرم.
ئه‌و گۆڵپارێزه كه پێشتر له یانه‌ی بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه و دواتر یاری بۆ یانه‌كانی ڤیاریال، ناپۆلی و لیڤه‌رپوولیش كردووه، له باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ڵێت: سووپاس بۆ خوا دوای جه‌نگێكی قورس به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ركه‌وتم، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو كه‌سێك جه‌سته‌ی وه‌ك من به‌هێز بێت و به‌سه‌ر ئه‌م جه‌نگه‌دا سه‌ربكه‌وێت، بۆیه تكاتان لێ ده‌كه‌م، ڤایرۆسی كۆرۆنا به ساده‌یی وه‌رمه‌گرن و خۆپارێزی بكه‌ن و له ماڵه‌كانتان مه‌یه‌نه ده‌ره‌وه ئه‌گه‌رنا به قورسی باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
