ژووری بازرگانی 7 ئامێری هەناسەی دەستکرد پێشکەش بە تەندروستی هەولێر کرد

وەك پاڵشتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا

K24 - ھەولێر     

وەك پاڵپشتی بۆ رووبەڕووبووەنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، 7 ئامێری هەناسەی دەستکردی پێشکەش بە تەندروستی هەولێر کرد.

ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، 7 ئامێری هەناسەی دەستکردی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر کرد، وەکو پاڵپشتیەک بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە بەرامبەردا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی ژووری بازرگانی کرد بۆ پێدانی 7 ئامێرەی هەناسەی دەستکرد بۆ سەنتەری تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا لە هەولێری پایتەخت، هیوای خواست خێرخوازان و سەرمایەداران چاو لە ژووری بازرگانی بکەن، بۆئەوەی بە ھەوڵی ھەموو لایەك و بە پاڵشتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئەم دۆخە تێپەڕێنین و زاڵ بین بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا.