چوار توشبووی كۆرۆنا له هه‌ولێر و سلێمانی چاكبوونه‌وه
سێ له هه‌ولێر و یه‌كیان له سلێمانییه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، 3 تووشبووی كۆرۆنا له هه‌ولێر و یه‌كێكی دیكه له سلێمانی چاكبوونه‌وه.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاویكرده‌وه، "دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی سێ كه‌س له هه‌ولێر چاکبونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بووه‌تەوە، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ ئەوان کراوە کە نێگەتیڤ بوو".
راشیگه‌یاند، له هه‌ولێر کۆی گشتی ئه‌و تووشبووانه‌ی چاكبوونه‌ته‌وه، گه‌یشته (10) كه‌س.
هاوكات ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبووه‌ته‌وه.
