ورده‌كاری و ده‌قی به‌یانی ژماره 23ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ
ماوه‌ی 72 كاتژمێر هاتوچۆ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌یه‌ك دابڕاون ده‌ستنیشان ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
له به‌یانی ژماره (23) كه ئه‌مڕۆ ده‌ریكردووه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد.
ده‌قی پوخته‌ی بڕیاره‌كان
1- درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ماوه‌ی (10) رۆژ و به‌رده‌وامبوونی تا (10ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020).
2- له نێوان كاتژمێر (1) تا (6)ی به‌ره‌به‌یان ته‌نیا رێگه به ئۆتۆمبێلی ئه‌مبوڵانس، هێزه ئه‌منییه‌كان و بارهه‌ڵگره‌كانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی خۆراك ده‌درێت.
3- ده‌سه‌ڵات ده‌درێت به یه‌كه ئیدارییه‌كان بۆ رێكخستنی رێگه‌پێدان به كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك شوێنی پێویست بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان و هاتوچۆی جوتیار و خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان و هه‌ر سێكته‌رێك كه پێویست بێت.
4- هاوچۆی پیاده قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نیا له حاڵه‌تی دابینكردنی پێداویستی رۆژانه و حاڵه‌تی نه‌خۆش نه‌بێت.
5- لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان كاری رێگه‌پێدان بۆ حاڵه‌تی زۆر پێویست له سنووری هه‌ر پارێزگا و ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به گوێره‌ی فۆرمێكی تایبه‌ت رێكده‌خه‌ن.
6- وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی دیوان ئه‌م رێگه پێدانانه ده‌دات:
أ. رێگه‌پێدانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان.
ب- رێگه‌پێدانی كۆمپانیای په‌یوه‌ندییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه ئیدارییه‌كان.
ج- رێگه‌پێدانی نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به ره‌زامه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان.
7- هاتوچۆ له نێوان پارێزگاكان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك راده‌گیرێت و ئه‌گه‌ر زۆر حاڵه‌ته‌كه پێویست بوو، به پێی خاڵی پێنجه‌م رێكاری بۆ ده‌گیرێته به‌ر.
8- هه‌ر كارمه‌ندێكی ئه‌منی راسپێردراو به جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه كه‌مته‌رخه‌می بنوێنێت، یان پێشێلی بكات، ئه‌گه‌ر له ئه‌ركدا نه‌بێت به (5) رۆژ به‌ندكردن سزا ده‌درێت.
9- هه‌ر لیژنه‌یه‌ك رێگهپێدانێك بدات به بێ ئه‌وه‌ی پێویست بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌كه‌ی له‌سه‌ر راژه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بێت، به هه‌مان بڕگه‌ی سه‌ره‌وه سزا ده‌درێت و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر راژه‌ی شارستانی بێت سزای سه‌رنجڕاكێشان و دوورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی ده‌درێت.
10- هیچ فه‌رمانبه‌ر یان ئه‌فسه‌ر یان كارمه‌ندێك كه له پارێزگاكانی تری عێراق خزمه‌ت ده‌كه‌ن رێگایان پێ نادرێت بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان تا 10ی نیسانی 2020. ئه‌گه‌ر دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانیش بن.
11- هه‌ر كه‌سێك به‌ركه‌وته‌ی كه‌سێكی تووشبووی كۆرۆنا بێت، ده‌بێت كه‌ره‌نتین بكرێت بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستنیشانی كردووه.
12- ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان به رووی گه‌شتیاراندا داخراو ده‌بن و هیچ كه‌سێك به بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زیری ناوخۆ رێگه‌ی پێ نادرێت بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێم و دوای ره‌زامه‌ندی و گه‌ڕانه‌وه‌شی ده‌بێت كه‌ره‌نتین بكرێت و جموجۆڵی بازرگان‌یش له ده‌روازه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
13- ئه‌و خێزانانه‌ی له ناو هه‌رێمن و به هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌یه‌ك دابڕاون له كاتژمێر 1ی شه‌وی 1ی نیسان بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر رێگایان پێ ده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان له نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به مه‌رجێك رێگه پێدانیان پێ بدرێت به پێی ئه‌و میكانیزمه‌ی له‌م به‌یانه دیاری كراوه.
14- گشت ماركێت، نانه‌واخانه و ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان رێگه‌پێدراون له نێوان (11)ی شه‌و تا (6)ی به‌یانی داده‌خرێن، جگه له ده‌رمانخانه‌ی ئێشكگر و ئه‌وانه‌ی به مه‌به‌ستی بڕگه‌ی دووه‌م رێگه‌پێدراو كراوه ده‌بن.
15- هاتوچۆی ئاژانس و رێكخراوه‌كانی (UN) و هاوپه‌یمان و هاتوچۆی بازرگانی له نێوان پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان رێگه‌پێدراوه.
16- له كاتی وه‌رگرتنی مووچه یان وه‌رگرتنی ناو پێویسته مه‌ودای نێوان دوو كه‌س له مه‌تر و نیوێك كه‌متر نه‌بێت به مه‌به‌ستی به‌ریه‌ك نه‌كه‌وتن.
17- ئاڵوگۆڕی گشت هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌وانه‌ی له ئه‌ركدان له ناو سنووری هه‌ر پارێزگا و ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان ده‌كرێت، به‌ڵام له نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هیچ ئاڵوگۆڕێك ناكرێت به پێی به‌یانی ژماره (22)ی ساڵی (2020).