وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌نجامی نوێی راگه‌یاند
زۆربه‌یان له شاری سلێمانین
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوێترین ئاماری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، 8 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، بەم شێوەیەی خوارەوە:
5 لە تووشبووان لە شاری سلێمانی (4 ئافرەت و 1 پیاو) کە 4 لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و یەكێكیش حالەتی نوێیە، 3 لە تووشبووان دانیشتووی سلێمانی و 2 لە تووشبووان دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن.
3 لە تووشبووان لە شاری دهۆك (2 پیاو و 1 ئافرەت) کە 2 لەوان دانیشتووی قەزای زاخۆ و یه‌كێكیش دانیشتووی قەزای ئامێدی یە.
وەزارەتی تەندروستی
31 ئازار 2020
H.B