كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە بارانی بەلێزمە دەبارێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ لەكاتەكانی شەودا لە ھەندێك ناوچە بارانی بەلێزمە دەبێت ھەندێك جار ھەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 20  و سلێمانی 19 و دھۆك 18 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 21 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ، بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەكان.