یوفا له باره‌ی هالاند هۆشداریی ده‌داته پاریس سانجێرمان
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به فه‌رمی په‌یامێكی ئاراسته‌ی پاریس سانجێرمان كردووه به‌هۆی ئه‌و گاڵته‌پێكردنه‌ی یاریزانانی یانه فره‌نسییه‌كه به‌رامبه‌ر ئێرلینگ هالاندی یاریزانانی دۆرتمۆند كردوویانه.
رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نسا په‌یامێكی هۆشداریی یوفای بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ئه‌و كاردانه‌وه‌ی یاریزانانی پاریس سانجێرمان له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به لاساییكردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه تایبه‌ته‌كه‌ی هالاند كردوویانه به كارێكی ناشیرین و خراپ وه‌سف ده‌كه‌ن كه له یاریگه‌ی باخچه‌ی شازاده‌كان له پاریس ئه‌نجامیانداوه.
یوفا هیچ سزایه‌كی به‌سه‌ر یانه‌ی پاریس سانجێرمان دا نه‌سه‌پاندووه، به‌ڵام وه‌ك ئاگادارییه‌ك ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یاریزانانی یانه پاریسییه‌كه‌ی به قیزه‌ون وه‌سف كردووه.
یاریزانانی پاریس سانجێرمان له یاری گه‌ڕانه‌وه دوای بردنه‌وه‌یان له دۆرتمۆند هه‌موویان وه‌ك گاڵته‌پێكردنێك لاسایی ئاهه‌نگه‌كه‌ی هالاندیان كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له سۆشیاڵ میدیا كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌شێكی زۆر له هه‌وادارانی وه‌رزشی ره‌خنه‌یان له یاریزانانی پاریس كرد به‌هۆی ئه‌و سووكایه‌تییه‌ی به ئه‌ستێره نه‌رویجییه‌كه كردوویانه.
