پشدەر..23 قاچاخچی کە خەڵکیان لە ئێرانەوە دەهێنایەوە دەستگیر کران

دەزگا ئەمنییەکان دەستگیریان کردوون

K24 – هه‌ولێر:

ئاسایشی راپەڕین بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئافاتی سەردەم، پەتای جیهانی کۆڕۆنا (کۆڤید19)، هێزەکانی ئاسایشی قەڵادزێ بە هاوکاری بنکەکانی (هەڵشۆ، هێرۆ، ئیسێوە، زەڵێ، ژاراوە) لە ماوەی ڕابردوودا (23) کەسیان دەستگیر کردووە کە لەهەوڵی بەقاچاغ هێنانی خەڵکانی بیانی و کەلوپەلی قاچاغ دابوون.

راشیگەیاند، سەرجەم تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە بەپێی ماددەی (17) لە یاسای جەوازات، ماددەی(38 و 39) لە یاسای مانەوەی بێگانەکان، ماددەی (194) لە یاسای گومرگ، ماددەی (240) لە یاسای سزادانی عێراقی، ئەمە جگە لەوەی چەندین کەسی تر هەر لە سنوور رێگەیان پێگیراوە و سنوورداش کراونەوە.

H.J