6 كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون

3 پیاو و 3 ئافره‌تن

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆكراوه‌، چوار لە تووشبووان (دوو ئافرەت و دوو پیاو) كه‌ دانیشتووی هه‌ولێرن و بەرکەوتەی تووشبووه‌كه‌ی پێشوویكۆمه‌ڵگه‌ی مەلائۆمەرن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، دوو تووشبووی نوێ لە شاری هەولێر (یەک پیاو و یەک ئافرەت) کە یەکێكیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە لە 2/26 دوای بانگەوازی وەزارەتی تەندروستی پەیوەندی کردووە و پشکنینی بۆ کراوه‌.

ئ. م