فۆڕمی داواکاریی مۆڵەتی هاتووچۆ لەم لینکە وەربگرە

ئەوانەی لە خێزانەکانیان دابڕاون دەتوانن بەمجۆرە داوای مۆڵەتی هاتووچۆ بکەن

K24 – هه‌ولێر:

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، هاووڵاتیان، ئەوانەی لە خێزانەکانیان دابڕاون، دەتوانن لە رێگای پڕکردنەوەی فۆڕمی (گەڕانەوەی خێزا) لە ماڵپەڕ (وێبسایتی) moi.gov.krd دەتوانن داوای گەڕانەوە پڕبکەنەوە.

هاووڵاتیان دەتوانن لە دوای داگرتنی فۆڕمەکە و پڕکردنەوەی بە کۆمپیوتەر، بۆ ئیمەیلی [email protected] بنێرن و پاشان چاوەڕێی وەڵام بن کە لە رێگای کورتە نامە SMS پێیان دەکات.

بۆ داگرتنی فۆڕمەکە کلیک بکە: https://moi.gov.krd/pdffiles/reunion_request_form.pdf

دەقی ئاگادارییەکەی حکومەت: