ئەمهریکا هێزێکی کاردانەوەی خێرای تایبەت به عێراق له کوێت دەهێڵتەوه
بڕیار درا ئەم هێزه له ناوچەکه بمێننەوه
K24 – ههولێر:
سەرەڕای رێوشوێنەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمهریکا بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی کۆرۆنا، هێزێکی 3 هەزار کەسی کاردانەوەی خێرای ئەمهریکایی تایبەت به عێراق که له کوێت جێگیر کرابوو، دەمێننەوه.
پێشتر مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمهریکا بڕیاری دابوو بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی کۆرۆنا چالاکییه سەربازییە دەرەکییەکان بۆ ماوەی 60 رۆژ راگرێت.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی دەیلی بێست-ی ئەمهریکایی، جەنەراڵ مەک کێنزی فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان له رۆژهەڵاتی ناوهڕاست پێیوابوو، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا له ئێران، مەترسیی چەکدارانی سەر به ئێران له عێراق بۆ سەر هێزەکانی ئەمهریکا کەم ناکاتەوه، بۆیه بڕیار درا ئەم هێزه له ناوچەکه بمێننەوه بۆ ئەوەی له کاتی پێویست له عێراق چالاکی ئەنجام بدەن.
هەر ئەمڕۆ ئێران سەبارهت به جموجۆڵه سەربازییەکانی ئەمهریکا له ناوچەکه هۆشداریی دایه ئەمەریکا.