له‌م وڵاته نه‌ك هه‌ر كۆرۆنا ته‌نانه‌ت ناوه‌كه‌شی قه‌ده‌خه‌یه
ناوی بێنی راپێچی زیندان ده‌كرێیت
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
تاكه ده‌وڵه‌تێك كه له‌ناوه‌ڕاستی ئاسیا شانازی به‌خۆیه‌وه ده‌كات توركمانستانه كه تا ئێستا هیچ كه‌یسێكی كۆرۆنا ڤایرۆسی تێدا تۆمارنه‌كراوه. بۆیه خۆ ئه‌گه‌ر ناوی "كۆرۆنا ڤایرۆس" بهێنی ئه‌وه پۆلیس دهستگیرتدهكات و راپێچی بۆ زیندانت ده‌كات.
ده‌یلی نیوز له راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی نیشانداوه كه ئه‌گه‌ر له‌ناو پاسێكدا به‌ناو عه‌شق ئاباد-ی پایته‌ختی توركمانستان بڕۆیت و له ده‌مت ده‌رچێت بڵێیت "كۆرۆنا ڤایرۆس"، ئه‌وا پیاوانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس ده‌كه‌ن و له زیندان تونددهكرێیت. به‌پێی بڕیاری سه‌رۆكیش زۆر زه‌حمه‌ته ژیان ببینیته‌وه.
حكومه‌ته توركمانییه‌كه‌ی كه گۆربانگلی بێردی مه‌حمه‌دۆڤ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له ساڵی 2006ه‌وه، وشه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆسی قه‌ده‌غه كردووه له وڵات‌دا.
مه‌حمه‌دۆڤ له بنه‌ڕه‌تدا پزیشكی ددانه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "نایه‌وێت كه‌س ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس له وڵاته‌كه‌یدا بهێنێت".
ته‌نانه‌ت به‌پێی رۆژنامه‌نووسانی بێ سنوور كه باره‌گاكه‌ی له پاریس-ه، ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووسانیش ناوی بهێنن راپێچی زیندان ده‌كرێن.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له رێكخراوی ئازادی رۆژنامه‌نووسان بۆ ده‌یلی نیوز دواوه كه حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌حمه‌دۆڤ له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه كردووه كه هه‌واڵی نه‌خۆشییه‌كه له جیهانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی بگوازنه‌وه. ته‌نانه‌ت به نوسراوێك هه‌موو نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و زانكۆ و به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كانی ئاگاداركردۆته‌وه كه بۆیان نییه ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس بهێنن.
په‌یامنێری رادیۆی ئه‌وروپای ئازاد له عه‌شق ئاباد رایگه‌یاندووه كه هه‌ركه‌سێك مناقه‌شه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس بهێنێت و هه‌ر ماسك و دهمامكێیشی پێوه بێت ده‌ستگیرده‌كرێت و ئازاد كردنیشی زه‌حمه‌ته.
ئیران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه دراوسێی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ تۆركمانستان هه‌یه له‌كاتێكدا یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی زۆرترین زیانی گیانی به‌ركه‌وتووه كه تا رۆژی 1ی نیسان 44 هه‌زار و 606 كه‌یسی ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا تۆماركراوه و 2 هه‌زار و 898 كه‌سیش به هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه مردوون. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین ده‌وڵه‌تی دیكه‌ی هاوسێ نه‌خۆشییه‌كه‌ی تێدا تۆماركراوه.
ئه‌لێكسه‌نده‌ر كۆلی به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگای هاریمان له زانكۆی كۆلۆمبیا و شاره‌زای كاروباری سیاسه‌تی ئاسیای ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت: "حكومه‌ت هه‌موو شتێكی له‌سه‌ر خۆی داخستووه به‌بێ هۆ".
كولی وتیشی: "قه‌ده‌غه‌كردنی وشه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس بێ‌مانا و په‌ڕگیرییه". كۆلی پێشبینی ده‌كات كه دوای په‌تاكه توركمانستان تووشی داڕمانی ئابوری ده‌بێت چونكه ئه‌و وڵاته راسته‌وخۆ پشت به‌فرۆشتنی گازی سرووشتی ده‌به‌ستێت به چین.
كۆرۆنا ڤایرۆس گرووپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان و ده‌توانن ببنه هۆی زیانگه‌یاندن به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، له ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆس "سارس"ی ئاساییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه كه بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی "سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2" له‌شاری ووهان-ی كه‌رتی هوبه‌ی وڵاتی چین. تا رۆژی 1ی نیسان 860 هه‌زار و 525 كه‌س له جیهاندا تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و 42 هه‌زار و 395 كه‌سیش مردوون.