پێکێ دەیەوێت مووچەی یاریزانانی ئەندۆرای کەتەلۆنی كه‌مبكاته‌وه‌

پیكێ به‌ڵێنی داوه‌ راهێنه‌رێكی نوێ بۆ یانه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكات

جیراد پێکی بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا و سەرۆکی یانەی ئەندۆرای کەتەلۆنی هەوڵدەدات بە کەمکردنەوەی مووچه‌ی یاریزانانی یانەکەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

 پێکی لە مانگی شووباتی ساڵی ٢٠١٩ هەستاوە بە کرینی سه‌رجه‌م پشكه‌كان یانەی ئەندۆرای کەتەلۆنی کە ئەو یانەیە بەشدارە لە خولی یانە پلەدووەکانی ئیسپانیا.

 رۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا بڵاوی کردۆتەوە بەرگریکارەکەی بلاوگرانا پێشنیازی کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکانی یانەکەی کردووە و بە رێژەی لە 45% بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

 پێکی بەڵێنیداوە دوای باشتربوونی دۆخەکە راهێنەرێکی باش بۆ یانەکەی دەست نیشان دەکات، بۆ ئەوەی بۆ کێبرکێیە گەورەکان ئامادەبن و هەوڵیش دەدات ئەو یانەیە لە داهاتوودا بگەینێتە بەرزترین ئاست و بۆ لالیگا سه‌ریانبخات.

یاریگه‌ی تایبه‌ت به‌ یانه‌ی ئاندۆرا
یاریگه‌ی تایبه‌ت به‌ یانه‌ی ئاندۆرا
یانه‌ی ئه‌ندۆرا كه‌ له‌ خولی پله‌دووی ئیسپانیا یاری ده‌كات و سه‌رۆكه‌كه‌ی جیرارد پیكێی ـیه‌
یانه‌ی ئه‌ندۆرا كه‌ له‌ خولی پله‌دووی ئیسپانیا یاری ده‌كات و سه‌رۆكه‌كه‌ی جیرارد پیكێی ـیه‌