كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە پەڵە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور، لە كاتەكانی ئێوارەدا لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 21  و سلێمانی 20 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 25 پلەی سیلیزی دەبێت.

لە بارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور بێت، لە كاتەكانی ئێوارەدا لە ھەندێك ناوچە باران دەبارێت.