12 شوێن لە سلێمانی داخران
پابەندی رێنماییەكان نەبوون
K24 - سلێمانی
بەھۆی پابەند نەبوونیان بە رێنماییەكانی خۆپارێزی 12 شوێن لە سلێمانی داخران.
قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، لیژنەكانیان بە مەبەستی چاودێریكردن، سەردانی بازاڕ و گەڕەكەكانیان كردووە، لە ئەنجامدا 12 شوێنیان داخستووە كە پابەند نەبوونە بە رێنماییەكان.
لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لە چوارچێوەی رێكارەكانی خۆپارێزی حكومەتی ھەرێمی كوردستان چەندین رێنمایی دەركردووە و ئەو كەسانەی پابەندیش نەبن سزا دەدرێن.