ریزبه‌ندی باشترین یاریزانه‌كانی ئه‌ورووپا دیاریكرا
كریستیانۆ له ریزبه‌ندی 27 و مێسی له پله‌ی 56ـه‌مینی باشترینه‌كان دێن
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ی ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی یاریزانان، ده‌ركه‌وتووه كه كاپتنه‌كه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپایه.
پێگه‌ی "CIES"ـی جیهانی كه تایبه‌ته به كۆكردنه‌وه‌ی داتا و ئامار بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزانه‌كان، له دوایین توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا ده‌ریخستووه كه كاپتنی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی جۆردان هێنده‌رسۆن له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سی و یاریكردنی به كۆمه‌ڵ باشترین یاریزانه و پێش هه‌ریه‌كه له كریستیانۆ و مێسی كه‌وتۆته‌وه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراوی لێكه‌وته‌وه، هێنده‌رسۆن له پله‌ی یه‌كه‌م هاتووه، پرێنسێل كیمپێمبی به‌رگریكاری پاریس سانجێرمان و تیاگۆ ئالكانتارای ناوه‌راستكاری بایرن میونشن له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌م دێن.
جادۆن سانچۆی ئه‌ستێره‌ی لاوی دورتمۆند و مووسا دیابی یاریزانی لیڤه‌ركووزن و ماركۆ ڤیراتی ناوه‌راستكاری سانجێرمان له پله‌كانی سێیه‌م تا شه‌شه‌م دێن.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌ستێره‌ی میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له پله‌ی نۆزده‌یه‌م دێت، كلیان مباپێ له خانه‌ی بیسته‌م دێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ پله‌ی 27ـه‌می گرتووه، لیۆنێل مێسی له پله‌ی 56ـه‌مین دێن.




