شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک چاکبوونەوە
شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک چاکبوونەوە
K24 – دهۆک:
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک بڵاویکردەوە، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک بە تەواوی چاکبوونەوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی، تووشبوونی 14 کەسی دیکەی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.