كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، نیمچە ھەور دەبێ و ھەندێكجار دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە جیاجیاكان. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 23 و سلێمانی 21 و دھۆك 20 لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 26 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو.



