كارنامه‌كه‌ی زورفی له باره‌ی كورد چی تێدایه؟
به‌و شێوه‌یه له پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ڕوانێت
K24 - هه‌ولێر:
عه‌دنان زورفی، كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
له باره‌ی پرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، له كارنامه‌كه‌دا هاتووه: "به ئه‌رێنییه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانین، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش كه تێیدا ره‌چاوی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور كرابێت و رێز له هاوبه‌شی بگرێت و یه‌كێتی نیشتمانی به‌هێز بكات".
هه‌ر له كارنامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له پاڵ گرنگیدان به حه‌شدی شه‌عبی، گرنگی به هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌درێت و وه‌ك به‌شێك له سیسته‌می به‌رگری عێراق له قه‌ڵه‌می داوه.
ئه‌گه‌رچی زورفی له گفتوگۆكانی به‌رده‌وامه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، به‌ڵام بێ كێشه نییه، چونكه له ناو ماڵی شیعه هێشتا ئه‌و كۆده‌نگییه‌ی له‌سه‌ر نییه.
كوردیش تا ئێستا هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نییه، به‌تایبه‌تیش كه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و دواتریش راگه‌یه‌ندرا، به‌هۆكاری ته‌كنیكی بووه.
جیا له پرسی په‌یوه‌ندیدار به هه‌رێمی كوردستان، دیارترین ئه‌و پرسیانهی زورفی له كارنامه‌كه‌ی باسی كردووه، ئه‌مانه‌ن:
دووپاره پێكهێنانه‌وه‌ی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان و دابینكردنی بودجه‌ی پێویست.
په‌له‌كردن له په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی 2020 و ره‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ پێداچوونه‌وه و په‌سه‌ندكردنی.
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌یه‌ك له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ماوه‌ی ساڵێك له پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی تێپه‌ڕ نه‌كات.
جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران، لێپێچینه‌وه له بكوژان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هید و برینداره‌كان.
شیاندنی زه‌مینه‌ی وه‌به‌رهێنان و راكێشانی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌كی.
سه‌روه‌ریكردنی یاسا و پشتیوانیكردنی دامه‌زراوه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان و پشتیوانیكردنی حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه، وه‌ك به‌شێك له سیسته‌می به‌رگری عێراق.
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان و دابینكردنی ژیانێكی شایسته.
په‌ره‌پێدان به تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی.
چاكسازیی له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت.
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت.
رێكخستنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی وڵات، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی عێراق به‌ر له هه‌موو شتێكه.
په‌یوه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا: "به ئه‌رێنییه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانین، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش كه تێیدا ره‌چاوی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور كرابێت و رێز له هاوبه‌شی بگرێت و یه‌كێتی نیشتمانی به‌هێز بكات".
پشتیوانیكردنی پارێزگاكان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سیسته‌مێكی نامه‌ركه‌زی بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان په‌یڕه‌و بكرێت، به شێوه‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور نه‌بێت.
گرنگیدان به كه‌رتی په‌روه‌رده و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان و كاركردن له‌سه‌ر بنه‌مای بازاڕی كار.
به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئافره‌تان.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م