به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ده‌نگۆیەك ره‌تده‌كاته‌وه
دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتیان
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه باس له‌وه ده‌كات، گوایه لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داھاتوودا گازێك بلاودەبێتەوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، " ھاونیشتیمانیانی ئازیز، ھەوالێك بلاوبووه‌تەوە کە گوایە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داھاتوودا گازێك بلاودەبێتەوە، سەر لەبەری ئەم ھەواڵە دورە لە راستییەوە، تەنھا پروپاگەندەیە لە سۆشیال میدیا، بە پێچەوانەوە ئەم ٤٨ کاتژمێرە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستییه‌وه دیاریكراوه، تەنھا بۆ خۆپاراستن و دانانی میکانیزمی نوێیه بۆ قەدەغەی ھاتوچۆ. بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە پێویست بە شڵەژان ناکات ھەواڵەکە هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه".
H.B