روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

بۆچی لە هەولێر زۆرترین پشکنین دەکرێت بە بەراورد بە شارەکانی تری هەرێم؟

K24 – هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە روونکردنەوەیەک هۆکاری زۆری پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر بە بەراورد بە شارەکانی دیکەی هەرێم دەخاتەڕوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیەکە، هۆکارەکان بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە دەگەڕێنەوە:

زۆری ژمارەی تیمەکانی کاردانەوەی خیرا (Rapid Response team) لەناو شار و قەزا و ناحیە و گوندەکانی سنوری پارێزگای هەولێر.

پشکنینی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی بەرکەوتووی تووشبووەکان.

پشکنینی ژمارەیەکی زۆری کارمەندانی نانەواخانە و سەمونخانە و مارکێتەکان.

پشکنینی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی گەڕاوە لە دەرەوەی ووڵات لەدوای ڕێکەوتی 15\2.

کردنەوەی ژمارەکی زۆری بنکەکانی وەرگرتنی پشکنین.

بەردەوامی کارکردنی تاقیگەی تەندروستی گشتی 24 کاتژمێر بەشەووڕۆژ.

ڕووپێوکردنی هاوڵاتیان لە شوێنە گوماناوی و بەرکەوتەکان.

زۆری ژمارەی کەڕەنتینەکان و پشکنینی هەموو هاوڵاتیانی کەرەنتینەکان.

پشکنینی پزیشکان و کارمەندانی تاقیگە و کارمەندانی دەروازە سنوریەکان و خاڵەکانی پشکنین و فڕۆکەخانەکان.

 H.J