ئه‌ستێره‌یه‌كی تۆپی پێ هێرش ده‌كاته سه‌ر زێدان
ده‌ڵێت: گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدان هیچ له دۆخی ریال مه‌دریدی نه‌گۆڕی
ئه‌حمه‌د حوسام ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی میسر جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له ئیسپانیا هانده‌ری ریال مه‌دریده، ده‌شڵێت: به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدان هیچی له دۆخی ریال مه‌دریدی نه‌گۆڕی.
ئه‌حمه‌د حوسام هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌كانی ئا‌یاكس و تۆتێنهام ده‌ڵێت: زێدان به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید هه‌ڵه‌ی كرد، چونكه تۆ نا‌توانیت هه‌مان ژن دووجار بخوازیت.
زێدان دوای بردنه‌وه‌ی 3 نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌سه‌ریه‌ك له 2018 ریال مه‌دریدی به‌جێهێشت، دواتر هه‌ریه‌كه له جولیان لۆپیتیخی و سانتیاگۆ سۆلاری له راهێنه‌رایه‌تیكردنی ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و دووخرانه‌وه، بۆیه دواجار فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید هانای بۆ زێدان برده‌وه گه‌ڕاندییه‌وه ریال مه‌درید.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د حوسام كه به میدۆ ناسراوه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا ده‌شڵێت: من له ئیسپانیا هانده‌ری ریال مه‌دریدم و ئه‌و یانه‌یه‌م خۆشده‌وێت، به‌ڵام زێدان به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید نه‌یتوانی دۆخی یانه‌كه راست بكاته‌وه و به‌ره‌وپێشی ببات، هه‌ربۆیه ئێستا یانه‌كه له جامی شا دوورخرایه‌وه، پێشه‌نگی لالیگای له‌ده‌ستداوه و له چامپیۆنزلیگیش له‌سه‌ر لێواری دووركه‌وتنه‌وه‌یه.
.jpg)