ئه‌و گڕه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی چییه كه له ئاسمان ده‌بینرێت؟
ئايا راسته گازی سیانید و سارین رشێنراوه؟
K24 - هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌نگۆی رشاندنی گازی سارین و سیانید بڵاوبووه‌ته‌وه، هه‌ندێك كه‌سیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی هاوشێوه‌ی بۆمبی هێشوویی ته‌قاندووه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه دوورن له‌راستییه‌وه.
ئه‌و گڕه‌ی كه له هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی ده‌رده‌چێت، ئه‌و حاڵه‌ته په‌رچه‌كردارێكی به‌رگریكاریی سه‌رجه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه، هه‌ندێكیان به شێوه‌ی ئۆتۆماتیكی و هه‌ندێكیشیان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه ده‌ته‌قێنرێت، له‌كاتێكدا ده‌بێت كه به ئۆتۆماتیكى هه‌ست به پله‌ی گه‌رمی ده‌كات لێیه‌وه نزیك ده‌بێته‌وه، جا له‌سه‌ر زه‌وی یان له ئاسمانه‌وه، به‌تایبه‌تیش بۆ مووشه‌كه‌كانه كه به ئینفرارێد كار ده‌كه‌ن و دوای پله‌ی گه‌رمی فڕۆكه‌كه ده‌كه‌ون، ئاراسته‌یان بگۆڕن و به‌ر ئه‌و فلێیرانه بكه‌ون، چونکە وا ھەست دەکات کە شتێک یاخود مووشەکێك بۆ هه‌لیكۆپته‌ره‌كه نزیک دەبێتەوە، سەرەتا بە شێوەی ئاگر دەردەکەوێت، بەڵام دوای ساردبوونەوەی وەکو پلێتێکی ئەلەمنیومی بە شێوەی بازنەیی رەش دەکەوێتە سەر زەوی، ئەمەش زۆر جار دەبێتە ھۆکاری ئاگر کەوتنەوە لە دەغڵ و دانی جووتیاران لە وەرزی گەرمادا، ساڵانە راپۆرتی جیاواز لەبارەی کەوتنی ئەو پلێتە ئەلەمنیۆمە لە ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان بڵاوده‌كرێنه‌وه.
فلەیر یان دێکۆی فلەیر ئەم کردەوەیە لە رێگای پێکهاتەی پایرۆتێکنیک بەکاردێت کە تێیدا لە رێگاى مەگنیسۆمەوە کاردنەوەی دژ بە کاریگەرییەکانی گەرما، رووناکی، گاز دەبێت.
ئەو گڕەی بەهۆی ئەم کردارە دەردەچێت، پلەی گەرمییەکەی لە بزوێنەر زیاترە ئەمەش واده‌كات مووشەکەکان لە گەرمی بزوێنەری فڕۆکەکە یان هێلیکۆپتەرەکە جیا بکاتەوە.
پاشماوەی ئەو گڕە کە پلەی گەرمییەی دەگاتە نزیکەی هەزار سیلیزی، لەسەر زەوی جێدەمێنێت و رەنگێکی زەرد یان سوورباوی هەیە.
ئەمەش زۆرجار لێکدانەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت و لە ماوەکانی رابردوو لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەو پاشماوە ئەو گڕە، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە گازی سارین بڵاوبووەتەوە، بەڵام ئەمە دوورە لە ڕاستی.
