سێ كه‌سی دیكه له سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون
دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، سێ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له سلێمانی تۆمار كراوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی راگه‌یاند.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
ئەنجامی نوێ
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران، کە 3 ئافرەتن تەمەنەکانی (20) و (24) و (28) ساڵن، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن.
وەزارەتی تەندروستی
5 نیسان 2020