له باره‌ی گازی سارینه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
راگه‌یه‌ندراو
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی سارین له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوی ژماره (39) دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه، ھەرکەسێك ئەو جۆرە پڕوپاگەندانە یان گرتە ڤیدیۆی چەواشەکار تۆمار بکات و بڵاو بکاتەوە رێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
راگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (39)
گشت ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لە بڵاوکردنەوەی گازی سارین دەکەن، چونکە ھیچ بنەمایەکی نیە و تەنھا پڕوپاگەندەیە، ھەرکەسێك ئەو جۆرە پڕوپاگەندانە یان گرتە ڤیدیۆی چەواشەکار تۆمار بکات و بڵاو بکاتەوە رێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر.
داوا لە ھاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین خۆیان دووربگرن لە ھەموو جۆرە بڵاوکردنەوە و ناردنی پڕوپاگەندەیەك بۆ یەکتری و لەکاتی بوونی ھەر ھەواڵێك ئەوا لایەنی فەرمی لە حکومەتی ھەرێم بڵاوی دەکاتەوە و وەزارەتی تەندروستی تاکە سەرچاوەی راگەیاندنی هەر پێشهات و رووداوێکی تەندروستییە.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
5ی نیسانی2020