دوو تۆمەتبار لە ھەولێر دەستگیر كران
"دەمانچە و تەرازووی كێشانی ماددەی هۆشبەریان پێبووە"
K24 - ھەولێر
دوو كەس لە ھەولێر دەستگیر كران، كە دەمانچە و تەرازووی كێشانی ماددەی هۆشبەریان پێبووە، دوای دەستگیر كرانییان ئاشكرا بووە، دانیان بەوە داناوە بەنیازبوونە ماددەی ھۆشبەر بكڕن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئەو دوو تۆمەتبارە دەمانچەیەكی توركی و تەرازووی كێشانی ماددەی هۆشبەریان لابوو. دانیان نا بەوەدا كە ویستوویانە ماددەی هۆشبەر بكڕن، بۆیە بەپێی ماددەكانی (14)ی هۆشبەر و (21)ی چەك، بەند كراون.
