خاوەن پرسەكانی گەڕەكی كارێزانی ھەولێر دەدرێنە دادگا
بۆ رێگری كردن ھێزە ئەمنییەكان دەستكراوە كراون
K24 - ھەولێر
هێمن قادر جێگری پارێزگاری ههولێر به كوردستان24ی راگهیاند، له رێگهی داواكاری گشتییهوه سكاڵای یاسایی لهسهر ئهو دوو خانهوادهیهی شاری ههولێر تۆمار دهكهن، كه پرسهیان دانابوو، بووه هۆی تووشبوونی 32 ھاووڵاتی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
جێگری پارێزگاری ههولێر گوتیشی: "ھێزەكانمان لە گەڕەكەكانی ناو شار و قەزا و ناحییەكان دەستكراوە كردووە، لە ھیچ شوێنێك رێگە بە كۆبوونەوەی خەڵك نەدرێت، ھەر كەسێكی دیكەش پرسە دابنێ ئیجرائاتیان لەگەڵ دەكەین".